ماڵپەری یادەوەریەکانی کەڤین بەگیخانی

بەخێربێن بۆ ماڵپەرەکەم

Click for English website

دەربارەی ئەم ماڵپەڕە

.ئەم ماڵپەڕە تەرخانکراوە بۆ یادی کەڤین (بەگیخانی) سلێمان وەک ڕێزێک بۆ تەمەنە کورتەکەی و خولیای گەورە و دەستکەوتە بەنرخەکانی
کەڤین لە کوردستان عێراق لەدایکبووە و لە هۆڵەندا گەورە بووە. دایک و باوکی لە جینۆسایدی دەوڵەتی عێراق و شەڕەکەی دژی کورد هەڵاتن کاتێک کەڤین تەمەنی سێ ساڵ بوو

کەڤین لە ڕێکخراوەکانی پشتیوانی مافی مرۆڤ و ئاوارەکان کاری کردووە لە زانکۆی لایدن و لە لاهای خوێندوویەتی جگە لە خوێندن، باڵیۆزێکی چالاک بوو بۆ ئاشتی و دادپەروەری نێودەوڵەتی و بەتایبەتی بۆ دۆزی گەلی کورد. کەڤین لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢١ لە تەمەنی لاوی ٢٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، ئەم ماڵپەڕە پڕۆژەی ئاواز ی دایکی و نەزەندی پووری و لۆرێنسی هاوسەری دایکیەتی

ماڵپەڕەکە, ژیانی کەڤین لە چەندین عەدەسەی جۆراوجۆرەوە پیشان دەدات وەک: ژیاننامەی ,سەفەر و چالاکیەکانی، کۆنفرانسی ئاشتی و ڕووداوە گرنگەکان، بەڵگەنامە و بابەت و نووسراوەکان، وێنەو یادەوەرییە هاوبەشەکان
کەڤین چالاکی و دەستنووس و یابەکانی بە زمانەکانی ئینگلیزی و هۆڵەندین کە لە دوای خۆی جێهێشتوون، جگە لە پەیپەرو وتاری تایبەت بە کۆرسەکانی لە زانکۆی لێیدن، هەمووی گوزارشت لە فیکر و ئایدیۆلۆژیای پێشکەوتوخوازانە و مرۆڤپەروەرانەی کەڤین دەکەن, ماڵپەڕەکە هەموو ناوەڕۆکەکانی بە زمانی ئینگلیزیە. هیوادارین وەشانی کوردیشمان بەم زوانە تەواو بێت

بەزمانی کوردی لە ئێستاکەدا تەنیا کورتەی ژیاننامە ,ژمارەیەک لە بابەت و دەستنوسەکانی, لەگەڵ چەند لە یادەوەریە هاوبەشەکان کاریان لەسەرکراوە .

پەیجەکانی ماڵپەرەکە

ژیاننامە ی کەڤین

پەیجی ماڵپەرەکە

پەیجی بابەتەکان

پەیجی ماڵپەرەکە

گەشتەکانی خوێندن و چالاکیەکان

پەیجی ماڵپەرەکە بە ئینگلیزی

وێنەکانی منداڵی و لاویەتی

پەیجی ماڵپەرەکە بە ئینگلیزی

خانەوادە

پەیجی ماڵپەرەکە بە ئینگلیزی

پەیجی فۆتۆگرافەر

پەیجی ماڵپەرەکە بە ئینگلیزی

وێنە ی ئاوازو کەڤین

پەیجی ماڵپەرەکە بە ئینگلیزی

دەنگ and ڤیدیۆ

پەیجی ماڵپەرەکە بە ئینگلیزی

پەیجی هۆنراوە

پەیجی ماڵپەرەکە بە ئینگلیزی

سەفەرو گەشتەکان

پەیجی ماڵپەرەکە بە ئینگلیزی

زانیاری پەیوەندیکردنمان

کەڤین دەناسیت، دەتەوێت شتێک وەک یادەوری لەماڵپەڕەکەی بنووسیت؟ تکایە لە ڕێگەی ئەم ئیمێلەی خوارەوە پەیوەندیمان پێوەبکە
  • ئیمەیڵ (email) info.begikhani@gmail.com
  • تەلەفۆن (phone) تکایە ئیمەیڵێکم بۆ بنێرە
  • ناونیشان (address) ئاواز حەممە (بەگیخانی)