فۆنداسیۆنی دادوەریی کەڤین

ماڵپەری یادەوەریەکانی کەڤین بەگیخانی

پێشەکی

ئەمڕۆ لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، لە ڕۆژی لەدایک بوونی کەڤین،رێکخراوێکی نوێ بە فەرمی دامەزرا، بەناوی فۆنداسیۆنی دادوەریی کەڤین. ئامانجەکانی ڕێکخراوەکە ڕێزگرتنە لە کەڤین سلێمان (-بەگیخانی)، کە بە قووڵی خەمخۆرو پەرۆشی یاسای نێودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤ و ئاشتی ودادپەروەری بووە و پابەند بووە. بەڵگەنامەی نوتەری ڕێکخراوەکە ("ڕێکخراوەکە") لەلایەن بەڕێز. دایمن لە نۆتاریا پاس لە بیک، هۆڵەندا لە ٩ی تشرینی دووەم، کاتژمێر ١١:٠٠جێگیرکر

میدیا

ڕۆژنامەی کرۆنیکل چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ بەڕێز سیمۆن مینکس بڵاوکردەوە. مینکس بۆ پێشخستنی فۆنداسێۆنی دادپەروەری کەڤین چوو بۆ کوردستان. گوتیشی: "پێویستە گەنجان پاڵنەر بن بۆ ئەوەی پەیوەندی بە بابەتەکانی وەک دادپەروەرییەوە بکەن، بەتایبەتی ئێستا کە جیهان بە ئاراستەیەکی جیاوازدا دەڕوات، بەم شێوەیە دەتوانین سەرنج ڕابکێشین و ئیلهامبەخشین بۆ نەوەی گەنج". مینکس لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و سوپاسی کرد “بۆ دەیان ساڵ کارکردن لەسەر دۆسیەکانی جینۆساید و تیرۆر، کە هەندێکیان بریتی بوون لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن سەدام حوسێن و هەندێکی تریش کە قوربانیانی ئێزدی دەستی داعشیان تێدابوو”. هەروەها مینکس لە چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی کوردناسی قسەی کرد (بڕوانە وێنەکە). تەواوی بابەتەکە لەم لینکەدایە: interview in Kurdish Chronicle.

Simon Minks at Conference

ئامانجەکانی فۆنداسیۆنی دادوەریی کەڤین

ئامانجەکانی فەرمی فۆنداسیۆنەکە ("فۆنداسیۆنەکە") بریتین لە: ڕێزگرتن لە کەڤین سلێمان (-بەگیخانی)، کە بە قووڵی خەمخۆری یاسای نێودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤ و ئاشتی و دادپەروەربووە و پابەند بووە؛ پشتگیریکردن و هاندانی گەنجان بۆ چالاکبوون لە بواری یاسای نێودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤ و ئاشتی وچەسپاندنی دادپەروەریدا. رێکخراوەکە دەتوانێت بە هەر ڕێگایەکی یاسایی بەدوای بەدیهێنانی ئامانجەکانی بێت، بە مەبەستی پێدانی خەڵاتی تێزبە ناوی کەڤین بە خوێندکاران، کەسێکی کارا لە بواری یاسای نێودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤ و ئاشتی

Foto of the notary's akte

دەستەی فۆنداسیۆنی دادوەریی کەڤین

بەرێز. دادوەر سیمۆن مینکس (سەرۆک)

خاتوو. ئاواز حەمە بەگیخانی (سکرتێر)

خاتوو. د. نەزەند بەگیخانی (ژمێریار)

بەرێز. پڕۆفیسۆر. ەم د. ئیر. لۆرینس ڤایجس (ئەندام)

بەرێز. ڤلادیمێر ڤان ویلگنبێرگ (ئەندام)

خاتوو. بەھرە محەمەد (ئەندام)

Kavien’s Justice Foundation in the Media

لە ساڵیادی مەرگی کەڤین، خۆشحاڵین کە فۆنداسیۆنی کەڤین بۆ دادوەری رابگەیەنین. ئەم فۆنداسیۆنە بە دەستپێشخەریی داواکاری گشتی لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی سیمۆن مینکس دامەزراوە و هەر خۆشی سەرۆکی فۆنداسیۆنەکەیە. کەڤین ژیانی خۆی بۆ دۆزی دادوەری بە گشتی و بۆ کورد بە تایبەتی تەرخان کرد. جددیەت و کاریزما و شارەزایی کەڤین لە کارکردنی لەگەڵ دادوەر سیمۆن مینکس، وای کرد کە دوای مەرگی کەڤین پەیوەندی بە خێزانەکەیەوە کرد و پێشنیاری دامەزراندنی ئەو فۆنداسیۆنەی کرد. خێزانەکەشی بە دەنگییەوە چوون و لە ٩/١١ ،رۆژی لە دایکبوونی کەڤین، فۆنداسیۆنەکە بە شێوەیەکی یاسایی لە هۆلەندا تۆمار کرا. وەک بەردەوامیدان بە کار و خەون و ئایدیاکانی کەڤین، ئەم فۆنداسیۆنە ساڵانە خەڵاتێک دەدات بە قوتابییەک لە زانکۆ کە جوانترین تێز/توێژینەوە لەسەر پرسی دادوەری بنووسێت. لەم لینکەدا هێمن عەبدوڵڵا لە بەرنامەی دیاسپۆرا لەگەڵ سەرۆکی فۆنداسیۆنەکە دادوەر سیمۆن مینکس دەربارەی ئەو دەسپێشخەرییە و چالاکییەکانی ئاییندەی ئەم رێخراوە دەدوێ.

چاوپێکەوتن لەگەڵ دادوەری نێو دەوڵەتی سیمۆن مینکس لە ڕۆژنامە
چاوپێکەوتن لەگەڵ دادوەری نێو دەوڵەتی سیمۆن مینکس لە یوتوب

بەم زووانە خەڵاتی کەڤین بۆ دادپەروەری ڕادەگەیەنرێت

دەستەی کارگێڕیی فۆنداسیۆنی دادپەروەریی کەڤین بە شانازییەوە لەم لینکانەی خوارەوە، ڕێساکانی خەڵاتی ساڵانەی دیپلۆم (دوا قۆناغی زانکۆ) یا ماستەرنامە بۆ خوێندکاران لە چەند زانکۆیەکی کوردستان و ئەوروپا دەخاتە ڕوو. خەڵاتەکە بۆهاندانی خوێندکارە گەنجەکانە لە بواری یاسای نێودەوڵەتی و تاوان، مافی مرۆڤ، ئاشتی، لێپرسینەوە و دادپەروەری. شێوازی کارکردنی فۆنداسیۆنەکە بۆ چۆنییەتی پێشبڕكێ و پێدانی خەڵاتەکە لە پەیڕەوەکاندا باسکراوە. بۆ زانیاری زیاتربڕوانە ئەم بەڵگەنامانەی خوارەوەی